بە وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە چەند هاوڵاتییەك برینداربوون

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای سلێمانی – عەربەت ڕوویدا و چەند هاوڵاتییەك برینداربوون.

كەمێك لەمەوبەر لەسەر ڕێگای سلێمانی – عەربەت ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەپێی وتەی شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە، ئۆتۆمبێلێکی تاکسی بەرەو سلێمانی ڕۆشتووه و ئۆتۆمبێلێكی تری ساڵۆن لە سایدی بەرامبەرەوە چووەتەسەر سایدی تاکسییەکە و بەو هۆیەوە پێكدادان لە نێوان هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا ڕوویداوە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، شایەتحاڵەكە ئاشكرایكرد، لە ڕووداوەكەدا چەند كەسێك برینداربوون و برینی هەندێكیان كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بوون سەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share