ئێران عێراق بە تێوەگلان لە كوژرانی قاسم سلێمانی-دا تۆمەتباردەكات

حەوت وڵات كە یەكێكیان عێراقە، ئێران تۆمەتباریان دەكات بە تێوەگلان لە تیرۆركردنی قاسم سلێمانی-دا.

كازم غەریب ئابادی سكرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، كەسانێك لە حەوت وڵات دەستیان لە تیرۆركردنی قاسم سلێمانی-دا هەبووە، لەوانە بەریتانیا، ئەمریكا، ئەڵمانیا، ئوردن و چەند وڵاتێكی تر.

یەكێك لەو وڵاتانەی ئێران بە تێوەگلان لە كوژرانی سلێمانی-دا تۆمەتباریان دەكات، عێراقە، چونكە بە وتەی ئابادی، تەنها عێراق بەدەم دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە چووە و لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە پێكهێناوە و وەڵامی ئێرانی داوەتەوە، وڵاتەكانی تر تا ئێستا بێوەڵامن.

سكرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، لەسەر سێ ئاست لێكۆڵینەوە لە كوژرانی قاسم سلێمانی دەكەن، یەكەمیان دادگاكانی عێراق، دووەم ئاست دادگاكانی ئێران و ئاستی سێیەمی لێكۆڵینەوەكانیش نێودەوڵەتییە، چونكە حەوت وڵات لە تیرۆركردنەكەدا بەشداربوون.

بەرەبەیانی ڕۆژی 3ی كانوونی دووەمی ساڵی 2020، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆكی ئەوكاتی دەستەی حەشدی شەعبی، بە بۆردومانی فڕۆكەكانی ئەمریكا لە بەغداد كوژران.

دوای ماوەیەك لە ڕووداوەكە، ئێران ڕایگەیاند، چەندین كەس لە عێراق لە تیرۆركردنەكە تێوەگلاون و لەگەڵ عێراقدا لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەكەن.

بابەتی پێشتر

كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا<br> چەندین گەورە شار لەبەردەم مەترسیی تسۆنامی-دان

بابەتی دواتر

کازمی سەردانی تاران و سعودیە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: دانوستانه‌كانى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمی دۆخه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ى نه‌گۆڕیوه‌‏

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوایین هه‌فته‌كاندا چه‌ند ‏پێشكه‌وتنێك له‌ پرسی دانوستانەكانی ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیى ئێران هاته‌ ئاراوە،…
Total
0
Share