وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری ڕاگرتنی ئینتەرنێتی جێبەجێكرد

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، هێڵەكانی ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم تێیدا هاتووە، بە چاودێریی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی (گزی)كردن لە كاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكان قۆناغی 12 ی ئامادەیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگیی كۆمپانیاكان هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێـن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە 27ی ئەم مانگەوە و لە كاتژمێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ڕادەگیرێن بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكییە بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هەر بۆیە لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و ڕێگریكردن لە دیاردەكە ئەم هەنگاوە ساڵانە بە هەماهەنگیی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجامدەدرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

کورتە لیستی ڕیاڵ مەدرید "شەمشونی کۆری" تێدایە

بابەتی دواتر

ژنێك دوای 10 مانگ لە هاوسەرگیری بۆی دەركەوت هاوسەرەكەی ژنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share