یەك چانسی تر بۆ دێمبلی

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، داوای لە ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكان و لاپۆرتای سەرۆك كردووە یەك چانسی تر بدەنە دێمبلی و گفتوگۆی لەگەڵ بكەن.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، چاڤی ڕاهێنەر پێیوایە هەر یاریزانێك بهێنرێت لە دێمبلی باشتر نابێت بۆ ئەو.

چاڤی بە لاپۆرتا و ئەلیمانی وتووە دێمبلی لەگەڵ كەشی بەرشلۆنە گونجاوە و دۆخی یانەكەی وەرگرتووە و باشترین بژاردە ئەوەیە كەگفتوگۆی لەگەڵ بكرێت تا بمێنێتەوە.

دێمبلی بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی داوای بەرزكردنەوەی موچەكەی كردووە و ئیدارەی یانەكەش بەوە ڕازی نییە.

جگە لەوەش دێمبلی دەیەوێت پاداشت وەربگرێت لەپای درێژكردنەوەی بۆندەكەی، بەڵام ئیدارەی بەرشلۆنەش نایەوێت ئەو پارەیە بدات و گفتوگۆكانی نێوانیان وەستاوە.

بابەتی پێشتر

ئەگەری ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە ئارادایە

بابەتی دواتر

نێیمار لە پاریس دڵخۆشە و ناڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share