پلاسخارات گەیشتە سوریا

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق گه‌یشته‌ دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبووه‌وه‌.

ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردەوە، جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ دیمه‌شق و له‌لایه‌ن فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا پێشوازی لێكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوگۆیان لەبارەی په‌یوه‌ندیی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان و حکومەتی سوریا بەتایبەتی وهاوکارییە مرۆییەکان و بارودۆخی کامپەکان كردووە.

هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسە سورییەكە، پلاسخارت سوپاسی هاوکارییەکانی سوریای کردووه‌ بۆ داخستنی ئەو کامپانەی كە دەکەونە سنووری سوریا وعێراقەوە و ئامادەیی خۆیشی دەربڕیووه‌ بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا و عێراق بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران.

باسی لەوەشكردووە، فەیسەڵ میقداد جەختی لەسەر پێویستیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا به‌تایبه‌ت له‌ بواری په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كامپه‌كانی وڵاتانی دیكه‌وه‌ بگه‌ڕێننرێته‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان له‌ وڵاته‌كه‌یان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
زیاتر ببینە

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون. بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share