لە هەولێر و سەرجەم شارەكان بەوشێوەیەیە
خانەنشینان لەبەردەم بانكەكان ڕیزیان بەستووە و پارە نییە

ڕیزی خانەنشینان لەبەردەم بانكی قەڵات لە هەولێر فۆتۆ: دەرباز ستار

بەهۆی ڕاگەیاندنی دابەشكردنی مووچەكانیان لەمڕۆدا، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تائێستا خانەنشینان لە بەردەم بانكەكاندا ڕیزیان بەستووە و لە چاوەڕوانیدان، بەڵام پارەی مووچە بەردەست نییە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، ژمارەی بەرچاوی خانەنشینان لەبەردەم بانكی قەڵات و ئەودوای بانكەكانی دیكەی تایبەت بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كۆبوونەتەوە و چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەكانیانن، بەڵام تائێستا هیچ خانەنشینێك مووچەی پێنەدراوە.

وتیشی، “تائێستا بانكەكان پارەیان تیانییە و بەرپرسانی بانكەكان دەڵێن، چاوەڕوانی گەیشتنی پارە دەكەن بۆ دەستكردنی بە دابەشكردنی”.

ئەو دۆخە لە هەولێر، دهۆك، سلێمانی، ڕاپەڕین و گەرمیان بەرۆكی خانەنشینانی گرتووە، بەهۆیەوە لە هەولێر، سلێمانی و گەرمیان ژمارەیەك لە خانەنشینان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆماوەیەك ڕێگاكانیان داخست.

هەر ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆوە لە بەردەم بانكی تانجەرۆ لە سلێمانی دوو خانەنشین گیانیانلەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەبەردەم بانكی تانجەرۆ، بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغییەوە، دوو خانەنشین كەوتوونەتە ژێر دەستوپێوە و گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: یەكێك لە ئامانجەكانی دوا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە ئامانجەكانی…
Total
0
Share