سبەی شەو بەفر لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، پێشبینیدەكرێت لەمشەوەوە نمەباران بەشێوەی پچڕپچڕ ببارێت و دەڵێت، سبەی شەو بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینیدەكرێت لە درەنگانی ئەمشەوەوە ئاسمانی ناوەڕاستی هەرێمی كوردستان بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو لەگەڵ نمەباران بەشێوەی پچڕپچڕ و بارانی مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەكان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ بەیانییەكەی ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت لەگەڵ نمەبارانی ناوبەناو، لە ناوچە شاخاوییەكانیش ڕێژەیەكی زیاتر باراندەبارێت، لە شەودا بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن بۆ 3 پلە و خێرایی با (15-25) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

بابەتی پێشتر

ناسا لە "سێکسکردن لە بۆشایی ئاسماندا" دەكۆڵێتەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی كۆشكی سپی: چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكارنەهێنراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share