نرخی نەوتی خاوی عێراق بەرزبووەوە و بەرمیلێكی گەیشتە 118 دۆلار

نرخی نەوتی خاوی بەسڕە بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێكی بە 118 دۆلار دەفرۆشرێت، نەوتی خاوی برێنت بە 126.70 دۆلارە و نەوتی جەزائیریش بەرمیلێكی بە 128.90 دۆلارە.

بەپێی سەرچاوە تایبەتمەندەكانی بواری بازاڕی وزە، ئەمڕۆ سێشەممە نەوتی خاوی عێراق 16 دۆلار چووەتەسەر نرخەكەی بە بەراورد بە پێشتر و ئەو نەوتە خاوەی لە بەسڕەوە هەناردەی ئاسیا دەكرێت، نرخەكەی 16.33 دۆلار زیادیكردووە كە دەكاتە 16.31% و بەوەش هەر بەرمیلێكی بە 117.84 دۆلار هەناردەی بازاڕەكانی ئاسیا دەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی عێراق لەكاتێكدایە، نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان نرخەكەی بەرزبووەتەوە و بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 126.70 دۆلارە، نەوتی خاوی سعودیە بەرمیلێكی بە 123.60 دۆلارە، نەوتی خاوی ئیماراتیش كە بە تێكەڵەی مربان ناسراوە، هەر بەرمیلێكی بە 127.10 دۆلارە و نەوتی خاوی جەزائیر بەرمیلێك بە 128.90 دۆلار دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

لەسەر نرخی دۆلار وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگێشتی دادگای باڵا دەكرێن

بابەتی دواتر

نیشانەشكێنێكی دەستەبژێری كەنەدا لە ئۆكرانیا خۆبەخشانە دەجەنگێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share