ئۆپیك پڵەس: بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكەین

ئەمیندارێـتی ڕێكخراوی ئۆپیك بڵاویكردەوە، دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپیك پڵەس ڕەزامەندییان دەربڕیوە بە زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ڕێكخراوەكە، ئەمڕۆ بڵاویكردەوە و تێیدا هاتووە ڕەزامەندی دراوە بە زیادكردنی بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە كە هەریەك لە ڕوسیا و سعودیە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە ڕێكخراوەكە.

ئاماژەبەوەكراوە، مانگی داهاتوو ڕوسیا و سعودیە دەتوانن 105 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا زیادبكەن.

ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازارەكانی جیهان گەیشتە 114 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایای گرێبەست دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت. ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکراکرد،…
Total
0
Share