وەزارەتی كارەبا لەبارەی خۆپیشاندانەكەی پێنجوێن ڕوونكردنەوە دەدات

پێوەری زیرەكیی كارەبا

دوای ئەوەی ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی پێنجوێن خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا و ڕێگرییان لە تیمەكانی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا كرد، وەزارەتی كارەبا ناڕەزایەتییەكە بە “هاندان و بۆ مەرامی تایبەتی” ناودەبات.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، “لە پێنجوێن، لەلایەن هەندێك کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، ڕێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە”.

دەشڵێت، “ڕێگریکردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە”.

وەزارەتەكە ئاماژە بەوەش دەكات، لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکەوە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییانی پێنجوێن دژی كەمیی كارەبای نیشتمانی گردبوونەوە، ڕێگرییان لە تیمی ئەو ‏كۆمپانیایە كرد كە پێوەری زیرەكی كارەبا دەبەستێت و بەشێك لە كەلوپەلەكانی تیمەكەیان ‏شكاند.‏

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

توركیا دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سەربازیی دژ بە پەكەكە ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share