ئیندۆنیسیا پایتەختەكەی دەگوازێتەوە بۆ دوورگەیەك ‏

جاكارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا

پەرلەمانی ئیندۆنیسیا ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسایەك نیشاندا بۆ گواستنەوەی پایتەختی ‏وڵاتەكە لە جاكارتاوە بۆ دوورگەی بۆرنیۆ.‏

پڕۆژەیاساكە، كە چێوەی كاری پڕۆژە گەورەكەی جۆكۆ ویدۆدۆ-ی سەرۆكی وڵاتەكە ‏دەستەبەردەكات و تێچووەكەی 32 ملیار دۆلارە، چۆنیەتی پارەداركردن و پەرەپێدانی ‏پایتەختە نوێكە و بەڕێوەبردنی تێدا جێكراوەتەوە.‏

سۆهارسۆ مۆنوارفا، وەزیری پلاندانانی ئیندۆنیسیا ڕایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەكەی ‏ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاساكە دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی پایتەخت بۆ “ناوچەی ‏دارستانەكان لە كالیمانتان لە دوورگەی بۆرنیۆ”.‏

مۆنوارفا، لە وتەیەكدا لەبەردەم پەرلەمان پاش پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە وتی، “پایتەختی ‏نوێ ئەركی ناوەندیی دەبێت، دەبێتە سیمبولی ناسنامەی نەتەوەیی، سەرەڕای بوونی وەك ‏ناوەندێكی نوێی قورسایی ئابوری”.‏

وەزیری پلاندانانی وڵاتەكە ناوی پایتەختە نوێكەشی خستەڕوو، ناودەنرێت (نوسانتارا)، ‏ئەوەش ناوی ئەرخەبیلێكی ئیندۆنیسییە (ژمارەیەك دوورگەی نزیك لە یەك) كە لەلایەن ‏سەرۆكەوە هەڵبژێردراوە.‏

پێشتر ژمارەیەك لە سەرۆكەكانی پێشوو هەوڵی گواستنەوەی بارەگا حكومییەكانیان لە ‏جاكارتا داوە، كە شارێكی گەورە و چڕە و ژمارەی دانیشتووانەكەی دەگاتە نزیكەی 10 ‏ملیۆن كەس و بە دەست قەرەباڵغی و لافاو و پیسبوونی ژینگەوە دەناڵێنن، بەڵام هیچكامیان ‏نەیانتوانیوە ئەو ئامانجە بەدیبهێنن، وەك ئەوەی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە.‏

جۆكۆ ویدۆدۆ-ی سەرۆكی ئێستا بۆ یەكەمجار پلانەكەی لە ساڵی 2019دا ڕاگەیاند، ‏بەڵام جێبەجێكردنی بەهۆی پەتای كۆرۆناوە دواخرا.‏

بابەتی پێشتر

چاڤی بۆ دوو یاریزانی بەرشلۆنە: دەرگا بۆ ئێوە کراوەیە

بابەتی دواتر

چین بۆ هاوڵاتییانی: ڕەنگە ئۆمیكرۆن لەڕێگەی پۆستەوە بۆمان هاتبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 99…
زیاتر ببینە

ترەمپ بە تەواوی نائومێدکرا

لەگەڵ ئەوەی جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان توانیبووی زیاتر لە ئاستی پێویست دەنگی ئەلیکتۆراڵ کۆلێج، (ئەنجومەنی هەڵبژێرەر) بەدەستبهێنێت تا بتوانێت…
Total
0
Share