بەغداد.. ئەوەی كڵاوی لەسەركردبێت یان دەمامكی پۆشیبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

ڕێوشوێنی ئەمنیی توند لە بەغداد گیراوەتەبەر، هەموو ئۆتۆمبێلەكان و سەرنشینانیان بەوانەشەوە كە هەڵگری پێناسی سەربازین دەپشكنرێن.

بەپێی سەچاوە ئەمنییەكان، هەڵمەتی گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنییەكان بە تۆكمەیی دەستیپێكردووە، هەموو ناوچەكانی بەغداد و دەروازە و بازگەكانی گرتووەتەوە و گشت ئۆتۆمبێلەكان و سەرنشینەكانیان بەو كەسانەشەوە كە پێناس و باجی سەربازی و ئەمنییان پێیە دەپشكنرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە هەڵمەتەكەدا ئەو كەسانەی كڵاو بەتایبەت كاسكێتی وەرزشییان لەسەركردووە و دەمامكیان پۆشیوە دەپشكنرێن و لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بۆ دڵنیابوون لە ناسنامەیان.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند هێرشێكی چەكداری هەروەها هێرش لەڕێگەی بۆمب و تەقەمەنییەوە كرانەسەر ژمارەیەك بارەگا و دامەزراوەی حزبی لە بەغداد و ڕێوشوێنە ئەمنییەكانیش دەرئەنجامی ئەو هێرشانەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: دەمانەوێت لە رێگەی هاکان فیدانەوە گەرەنتیی زیادکردنی ئاو بەدەستبهێنین

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەک دەرفەتێک بقۆزنەوە، تاوەکو دەنگیان بە…
Total
0
Share