تاڵیبان نمایشكردنی زنجیرە بیانییەكان لە تەلەڤیزیۆنە ناوخۆییەكان قەدەغەدەكات

دەركەوتنی ژنانی بە جلوبەرگی سەردەم تەنانەت لە ڕیكلامەكانیشدا قەدەغەكردووە فۆتۆ: ڕۆیتەرز

بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی ڕێگری لە تەلەڤیزیۆنە ناوخۆییەكان دەكات زنجیرە بیانییەكان نمایشبكەن، ئەوانەی پێچەوانەن لەگەڵ بنەماكانی شەریعەت، هەروەها نیشاندانی ژنی بێسەرپۆش و گۆرانی.

ژمارەیەك لە هونەرمەندان بە میدیاكانیان ڕاگەیاند، لیژنەی ڕۆشنبیریی حكومەتی تاڵیبان دەركەوتنی ژنانی بە جلوبەرگی سەردەم تەنانەت لە ڕیكلامەكانیشدا قەدەغەكردووە و پێویستە سەرجەم ژنان باڵاپۆشبن، دەشبێت میدیاكان ڕێگریبكەن لە خستنەڕووی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیی بیانی كە پێچەوانە بێت لەگەڵ كەلتووری ئەفغانی و شەریعەتی ئیسلامدا، سەرەڕای ئەوەی بەكارهێنانی گۆرانی قەدەغەیە بەهەموو جۆرێك.

لە زاری لیژنەكەشەوە بڵاوكراوەتەوە، پێویستە میدیاكان هەواڵی “هاوسەنگ” پێشكەشبكەن كە پشت بە بانگەشە و دەنگۆ نەبەستێت، هەروەها ئەو میدیا بیانییانەی لە ئەفغانستان پەخشدەكەن پێویستە پابەندبن بەو پێوەرانەی دەسەڵاتدارانی وڵات دایانناون، بەپێچەوانەوە قەدەغەدەكرێن.

هونەرمەندان بە میدیاكانیان وتووە، هەندێك لق بەهۆی ئەم قەدەغانەوە دادەخرێن، یەكێك لە سەرچاوەكانیش وتوویەتی، “ئەو كۆتوبەندەی تاڵیبان دەیسەپێنێت، كاری هۆكارەكانی ڕاگەیاندن دژواردەكات” و دەڵێت، نازانێت چۆن وابكات هەواڵەكان “هاوسەنگبن” ئەگەر تاڵیبان بۆماوەی دوو تا سێ ڕۆژ لەسەری نەدوێت.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان گەرمیان لە نەوتی سپی بێبەشدەكات

بابەتی دواتر

دوو گەنجی کورد بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە فەرەنسا حەوت ساڵ زیندانیدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share