(ڤیدیۆ) مان سیتی بە گۆڵێکی ستێرلینگ لە وڵڤەرهامپتنی بردەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد ڕووبەڕووی یانەی وڵڤەرهامپتن بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە ئیتیحاد ستادیەم میوانداریی یانەی وڵڤەرهامپتنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی سیتیزن کۆتاییهات.

گۆڵەکە لە خولەکی 66 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا بەردەوامبوو، بەوپێیەی نزیکترین ڕکابەر لێیەوە کە یانەی لیڤەرپوڵە، بە 34 خاڵەوە ناتوانێت لوتکە بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کەپسولێک بۆ هاوکاریکردنی "خۆکوشتن" نمایشکرا

بابەتی دواتر

هاتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى خێراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share