هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 3/11/2020 دەستیپێکرد و وەرزشکارانی وڵاتەکەش بەشێکبوون لە پروپاگەندەی نێوان دوو کاندیدەکە.
ماڵپەری “بۆلا ڤی ئای پی” ئەمریکی بەراوردکاری کەسایەتییە وەرزشیە ناودارەکانی ئەمریکا دەکات و دەریدەخات، کە 40 وەرزشکار پێشوەختە بە ئاشکرا بڕیاریانداوە پاڵپشتی لە ترەمپ یان بایدن بکەن، جگە لەوەی سەدان یاریزان و وەرزشکاری دیکە هەڵوێستی خۆیان بە نهێنی هێشتووەتەوە.
ناوبراوان لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەکان یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەشداریان لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کردووە، وەرزشکارەکانیش بە دێرین و نوێوە پێکهاتوون لەمانەوەی خوارەوە:
لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ:
1. جاک بریوەر (یاریزانی پێشووی بواری فوتباڵی ئەمریکا)
2. جۆنی دەیمۆن (یاریزانی پێشووی بواری بەیسبوڵ)
3. مایک دیتکا (ڕاهێنەری پێشووی بواری فوتباڵی ئەمریکا)
4. ڕۆد دۆگ (زۆرانبازی پێشووی wwe)
5. کۆنۆر ماکگریگۆر (زۆرانبازی بواری ufc)
6. مارینۆ ڕیڤێرا (یاریزانی پێشووی بواری بەیسبوڵ)
7. کۆری لاجۆی (شۆفێری ناسکار)
8. کۆڵبی کۆڤینگتۆن (زۆرانبازی ufc)
9. تیتۆ ئۆرتێز (زۆرانبازی MMA)
10. داریڵ ستراوبێری (یاریزانی پێشووی بواری بەیسبوڵ)
11. هێرچڵ واڵکەر (یاریزانی پێشووی فوتباڵی ئەمریکا)
12. کوین سیمۆنز (بایسکیڵسوار)
13. کورت چیڵینگ (یاریزانی پێشووی بواری بەیسبوڵ)
14. کورت سوزوکی (یاریزانی بەیسبوڵ)
15. کیم ڕۆود (نیشانەشکێن)
16. ئید ئۆرگیرۆن (ڕاهێنەری زانکۆی لویزیانا)
17. بورگێس ئۆونس (یاریزانی پێشووی فوتباڵی ئەمریکا)
18. تیمی هیڵ (شۆفێری ناسکار)
19. مایک تاینس (بۆکسێنەر و پاڵەوانی پێشووی جیهان)
20. ڤینس ماکماهۆن (سەرۆکی ڕێکخراوی wwe)
لایەنگرانی جۆ بایدن:
1. سیتین کەیر (ڕاهێنەری NBA)
2. ڕۆبی ڕۆجەرز (یاریزانی پێشووی تۆپی پێ)
3. بیلی جین کینگ (یاریزانی پێشووی تێنسی سەرزەوی)
4. کاری هارت (مۆتۆرسواری پێشووی فری ستایڵ)
5. ئادەم ڕیپۆن (سەماکەری سەر سەهۆڵ)
6. مایک فولی (زۆرانبازی پێشووی wwe)
7. میگان ڕاپیۆنی (یاریزانی تۆپی پێ)
8. براند لۆید (یاریزانی پێشووی فوتباڵی ئەمریکا)
9. ماجیک جۆنسن (یاریزان و ئەفسانەی پێشووی NBA)
10. کریس پاوڵ (یاریزانی NBA)
11. ئیلینا دێلی دۆن (یاریزانی باسکەی کچان WNBA)
12. گاری کاسپارۆڤ (ئەفسانەی شەترەنج – یاریزانەکە ڕووسییە و گرین کاردی ئەمریکی هەیە)
13. دۆک ڕیڤەرس (ڕاهێنەری NBA)
14. ستان ڤان گوندی (ڕاهێنەری NBA)
15. مارتینا ناڤراتیلۆڤا (یاریزانی پێشووی تێنسی سەرزەوی)
16. کریس بۆش (یاریزانی پێشووی NBA)
17. فیڵ درۆبنک (یاریزانی کێرلینگ)
18. مایک هۆڵمگرین (ڕاهێنەری پێشووی فوتباڵی ئەمریکا)
19. میکایلی کوان (خلیسکێنەری پێشووی سەرسەهۆڵ)
20. لیبرۆن جەیمس (یاریزانی باسکە)