زانکۆکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەوامیان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگرت

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاری درێژکردنەوەی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندنی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دا، زانکۆی هەڵبجەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێندکاران هەمان بریاری داوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئەنجومەنی زانکۆکانی داوە، ئەنجومەنی زانکۆکە بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ واتە لە ڕۆژی یەکشەممە 28/11/2021 تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە 1/12/2012.

هەروەها زانکۆی هەڵەبجە و ڕاپەڕین ڕایانگەیاند، “خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە کە ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە ڕۆژی یەکشەممە 28/11/2021 تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە 1/12/2012، دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ  ڕابگرین”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانە.

بابەتی پێشتر

جۆزێف بۆرێڵ: گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئێستادا لەهەر کاتێکی دیکە پێویستترە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share