هەپەگە، كوژرانی شەش سەربازی سوپای توركیای لە چیای هەفتانین و كشانەوەی سەربازانی توركیاشی لە چەند ناوچەیەك ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە هەفتانین گەریلا هێرشێكی بۆسەر سەنگەرەكانی توركیا ئەنجامداوە، بەهۆیەوە شەش سەربازی توركیا كوژراون و چەند سەنگەرێکیش خاپوورکران.
ڕوونیشكردەوە، سوپای تورکیا لە چەندین ناوچە هێزەکانی کشاندووەتەوە.