×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئایا درووستە ڕۆژى شەممە بکرێتە جەژن؟

2020-05-22
فۆتۆ: Bigstock
ئێستا - الوطنیة
ئێستا
ماڵپەڕی "الوطنیة"ی فەڵەستینی، ئەمڕۆ هەینی، بابەتێکی تایبەت بە جەژنگێڕان لە ڕۆژی شەممەدا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "زۆربەى موسڵمانان پرسیارى ئەوە دەکەن، ئەگەر ڕۆژى جەژن بکەوێتە شەممەوە، دروستە جەژنى تێدا بکەن؟ چونکە ڕۆژى شەممە تایبەتە بە جووەکان و جەژنى ئەوان دەکەوێتە شەممەوە".

بەپێی ماڵپەڕەکە 15 وڵاتى عەرەبى؛ سعودیە، قەتەر، کوەیت، بەحرەین، ئیمارات، یەمەن، ئوردن، میسڕ، و فەڵەستین، سووریا، تونس، سۆماڵ، لیبیا، جەزائیر و مۆریتانیا 24ى نیسانیان بە یەکەم ڕۆژى رەمەزان دیاریکردووە.

"هەربۆیە رۆژى هەینى 22ى ئایار دەبێتە کۆتاییەکانى مانگى ڕەمەزان و دواى خۆرئاوابوون دەبێت بەدواى مانگى شەوالدا بگەڕێن و بزانن رۆژى شەممە تەواوکەرى رەمەزانە یان دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژن."

لە درێژەی هەواڵی ماڵپەڕی ناوبراودا هاتووە، "بەڵام لە هەریەکە لە وڵاتەکانى عومان و سودان و مەغریب گەڕان بەدواى دەرکەوتنى مانگى شەوالدا دەکەوێتە شەممە، چونکە لاى ئەوان شەممە دەبێتە 29ى ڕەمەزان."

"الوطنیة"ی فەڵەستینی نووسویشیەتی، "لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕۆژى شەممە بکرێتە یەکەم ڕۆژى جەژن، ئەوا زانایان و شارەزایان لەگەڵ ئەوەدان هیچ نەنگییەکى نەبێت و کارێکى دروست بێت".



‌ئێستا