×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

كەركووك.. هێرشى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەك كوژراوێك و سێ بريندارى لێكەوتەوە

2020-05-22
ڕێگای کەرکووک
فۆتۆ: Social Media
ئێستا - کەرکووک
ئێستا
لە هێرشێكى چەكدارانى ڕێكخراوى داعش بۆسەر پاڵاوگەيەكى نەوت لە كەركووك، كەسێك کوژرا و سێ كه‌سی ديكەش برينداربوون.

بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك، عەلى كەمال لە لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "چەكدارانى ڕێكخراوى تيرۆريستى داعش لە نزيك چەمى گورگەچاڵ لە ڕۆژاواى كەركووك هێرشيان كردووەتە سەر پاڵاوگەيەكى ئه‌هلی نەوت و پاسەوانانى دەروازەى پاڵاوگەكەيان كردووەتە ئامانج".

عەلى كەمال تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كە هێرشەكە بە چەكى سووك ئەنجام دراوە و لە ئاكامدا پاسەوانێكى پاڵاوگەكە کوژراوە و سێ كەسى ديكەش برينداربوون.

لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك ئاشكرایكرد "تيرۆريستەكان ڕاستەوخۆ دواى هێرشەكە هەڵاتوون و هێزە ئەمنييەكان ئۆپەراسيۆنێكيان لە ناوچەكە به ‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان دەستپێكردووە".

مانگی دیسەمبەری ساڵی 2017، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی واشنتن، و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی داعش کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو ڕووبەرەیان ڕاگەیاند کە بە یەکلەسەرسێی خاکی عێراق ھەژمار دەکرا کە داعش لە ھاوینی 2014 کۆنتڕۆڵی کردبوو.

وێڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان دەرکرد و شارەکانیان ئازادکرد، بەڵام شانە نووستووەکانی ڕێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لە سەر ھێرشەکانیان لە گوندەکانی پارێزگاکانی کەرکووک، مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار.



‌ئێستا