×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

فڕۆکەیەکی پاکستانی بە 107 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

2020-05-22
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی پاکستانی
فۆتۆ: Anjum Naveed
ئێستا - Reuters
ئێستا
وتەبێژ بە ناوی هێڵەکانی ئاسمانیی پاکساتنی، عەبدولستار، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی پاکستانیی نەفەرهەڵگر لە جۆری "A – 320" لە نزیک فڕۆکەخانەی کاراچی بە 107 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "جی ئی ئۆ"ی پاکستانی لە زاری نوێنەری کارگێڕیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە پاکستانەوە گواستوویەتییەوە کە "فڕۆکەکە لە شاری لاهوور-ی پاکستانەوە بەرەو فڕۆکەخانەی کاراچی هەڵفڕیوە و لە نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە".


لای خۆشییەوە وتەبێژ بە ناوی هێڵەکانی ئاسمانیی پاکساتنی، عەبدولستار ئاماژەی بەوەش کردووە کە "فڕۆکەکە لە جۆری ئێرباس A 320 بووە و بە تیمی فڕۆکەوانەییەکەوە 107 سەرنشینی تێدابووە".



‌ئێستا