×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆناش سەرهەڵبدات وڵاتەکەمان داناخەین

2020-05-22
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: AP
ئێستا - AA
ئێستا
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، درەنگانی شەوی پێنجشەممە، ڕایگەیاند تەنانەت ئەگەر شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ سەرهەڵبدات، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنینەوە و وڵاتەکەمان داناخەین.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو، دۆناڵد ترەمپ لە میانەی سەردانیکردنی کۆمپانیای فۆرد مۆتۆر لە دیترۆیتی ویلایەتی میشیگن، لەلایەن پەیامنێرێکی CNBCـەوە پرسیاری سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لێکرا.

ترەمپ لە وەڵامدا وتی، "ئەگەری هەیە سەرهەڵبداتەوە، بەڵام ئاگرەکە لە وڵاتەکەمان دەردەکەین و ئەمریکاش داناخەین".

جەختیشی کردەوە لەوەی ئاگرەکە گەورە بێت یاخود بچووک، لە وڵاتەکەی دەباتە دەرەوە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاناگەیەنینەوە.




لێدوانەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە سەرجەم 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا، ڕێکارە تەندروستییەکانی بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان سوککردووە. لە کاتێکدا لە وڵاتەکە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و نزیکەی 100 هەزاریش گیانیان لەدەستداوە.

لە کۆتاییەکانی مانگی نیساندا، بەڕێوەبەری دەزگای نیشتمانیی نەخۆشییە هەستەوەر و گواستراوەکان هۆشداریدا لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسەکە و بە "حەتمی" وەسفکرد.



‌ئێستا