×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

ئێران وەڵامی سزاکانی ئەمریکای دایەوە

2020-05-21
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران
فۆتۆ: AFP
ئێستا - جیهان
ئێستا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ، پێنجشەممە ڕایگەیاند، دواین لیستی سزاکانی ئەمریکا نیشانەیە بۆئەوەی سزاکانی پێشووی ئەمریکا کاریگەریی نەبووە و لاوازبووە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی، لە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، "سزا دووبارەکانی واشنتۆن لەسەر بەرپرسانی ئێرانی نیشانەی لاوازی و بێدەسەڵاتی ئیدارەی ئەمریکایە".

شەوی رابردوو چوارشەممە، ئەمریکا لیستێکی نوێی سزاکانی بۆسەر بەرپرسانی ئێرانی راگەیاند، کە لە ناویاندا وەزیری ناوخۆی ئێران هەیە، هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئێرانی کراونەتە ئامانج بە تاوانی ئەوەی پێشێلی مافەکانی مرۆڤیان کردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، سەپاندنی سزا بەسەر وەزیری ناوخۆی ئێران و حەوت لە بەرپرسانی پلە باڵای ئێران لە سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس، بەهۆی پێشێلکارییانە بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ، لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی گەلی ئێران.



‌ئێستا