×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

خامنەیی: پاڵپشتی لە هەر وڵات و گرووپێک دەکەین کە شەڕی ئیسرائیل بکات

2020-05-20
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
فۆتۆ: REUTERS
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وتی کە ئێران پاڵپشتی لە هەر وڵات و گرووپێک دەکات لە هەر کوێیەک بن کە بیانەوێت دژی ئیسرائیل بوەستنەوە یان شەڕی لەدژ ئەنجام بدەن.

خامنەیی لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، "پاڵپشتی و یارمەتیی هەر وڵات و هەر گرووپێک دەکەین، لە هەر کوێیەک بن، کە بیانەوێت لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بوەستنەوە یان شەڕی لەدژ ئەنجام بدەن، هەروەها ئێمە لە وتی ئەمە سڵ ناکەینەوە".


ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی لە تویتێکی پێشووشیدا وتبووی "ڕژێمی زایۆنیستی باشترین بەڵگەی نموونەی دەوڵەتی تیرۆرە. سیاسەتەکانی بەریتانیا دژبە ئیسلام و مرۆڤ وایکرد زایۆنیستەکان [ئیسرائیلییەکان] حوکمی فەڵەستین بکەن. ئەم ڕژێمەش ئامانجەکانی لەڕێی سەربڕینی منداڵ و ژن و پیاوەوە بەدەست دەهێنێت".

خامنەیی ئاماژەی بەوەش کردبوو کە پێویستە "کەناری ڕۆژاوا" وەک کەرتی غەززە چەک هەڵبگرن، ئەوەش تاکەڕێگەیە بۆ سووککردنی ئازاری فەڵەستینییەکان و ڕێگەیەکەی بەهێزیشە".
لە بەرانبەر وتەکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی، سەرۆکی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاندبوو کە "پێویستە خامنەیی بزانێت گشت ئەو ڕژێمانەی هەڕەشەی ڕووخاندنی ئیسرائیل دەکەن، خۆیان ڕووبەڕووی مەترسییەکەی هاوشێوە دەبنەوە".



‌ئێستا