×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ 36 دۆلار و 32 سەنت

2020-05-20
کارمەندێکی کۆمپانیای "شێڵ ئۆیڵ"
فۆتۆ: REUTERS
ئێستا - Oil Price
ئێستا
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 17:25، دوای دوو مانگ لە دابەزینی بەرچاو، بەرترزین ئاستی تۆمارکرد و بووە 36 دۆلار و 32 سەنت.

بەپێی ماڵپەڕی جیهانیی "ئۆیڵ پرەیس" تایبەت بە نەوت و هەواڵی ئابووری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی بەریتانی بەرزبووەوە بۆ 36 دۆلار و 32 سەنت.

هەر بەپێی ماڵپەڕەکە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژاوای تێکساس (خاوی ئەمریکی) بەرزبووەوە بۆ 33 دۆلار و 63 سەنت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئێستادا، پەیوەندی بە زیادبوونی خواست و سووککردنی ڕێکاری وڵاتانی جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپێک+ و وڵاتانی هەناردەکاری نەوت-ی دەرەوەی ڕێکخراوەکەوە هەیە.



‌ئێستا