×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

داهاتی نه‌وتی ڕووسیا لەسه‌دا 13 كه‌میكردووه

2020-05-20
کێڵگەی نەوت، ڕووسیا
فۆتۆ: REUTERS
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕووسیا له‌ چاره‌كی یه‌كه‌می ئەمساڵدا به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی ساڵی ڕابردوو سه‌دا 13.6 كه‌میكردووه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ 25 ملیار و شه‌ش ملیۆن دۆلار.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی گومركی فیدراڵیی ڕووسیا، قه‌باره‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كانوونی دووه‌م تا ئازاری ئه‌مساڵدا، به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان قۆناغی 2019، سه‌دا 5.8 كه‌میكردووه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ 63 ملیۆن و 100 هه‌زار تۆن.

له‌و ماوه‌یه‌دا داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو، سه‌دا 13.6 كه‌میكردووه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ 25 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.

ئه‌و داهاته‌ی ڕووسیا ساڵی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ده‌ستی كه‌وتووه‌‌ به‌راورد به‌ ساڵی پێشتری، سه‌دا شه‌ش كه‌میكردووه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ 121 ملیار دۆلار.

هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و غاز له‌ ڕووسیا، نزیكه‌ی سه‌دا 40ی بوودجه‌ی فیدراڵی ئه‌و وڵاته‌ پێكده‌هێنێت.



‌ئێستا