×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

10 هەڵە کە ئەستەمە زیرەکەکان دووبارەی بکەنەوە

2020-05-18
.
فۆتۆ: .
ئێستا - Inc
ئێستا
توێژەرانی بەشی تاقیگەی دەرووننساسیی فسیۆلۆجیی سەربە زانکۆی ویلایەتی میشیگان توێژینەوەیەکیان لەسەر کۆمەڵێک کەس کردووە و دابەشیان کردوون بەسەر دوو جۆر کەسایەتیدا. جۆری یەکەم؛ ئەو کەسانەی ئەقڵیەتێکی جێگیریان هەیە و دووبارە و چەندبارە دەکەونەوە هەمان هەڵەوە بەبێ ئەوەی دانیپێدابنێن. جۆری دووەمیش ئەو کەسانەی کە ئەقڵیەتێکی پێشکەوتوویان هەیە و دان بە هەڵەکانیان دەنێن و کار لەسەر چاککردن و بەهێزکردنی تواناکانیان دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەمان هەڵە ئەنجام نەدەنەوە.

ماڵپەڕی "کوراتز"ی ئەمریکی 10 هەڵەی دەستنیشیان کردووە کە دەکرێت مرۆڤ بەگشتی تێیان بکەوێت، بەڵام زیرەکەکان تەنها یەک جار ئەم هەڵانەیان بەسەردا تێدەپەڕێت.

1. زیرەکەکان بەبێ بودجەیەکی ڕوون کار ناکەن
زیرەکەکان بودجە بۆ تەواوی جووڵە کەسی و پیشەییەکانیان تەرخان دەکەن و سنووری ئەو بودجەیە تێناپەڕێنن، هەمیشەش بڕیارەکانیان لەسەر ئەو بودجەیە دەدەن.

2. دیاریکردنی ئامانجی سەرەکی
زیرەکەکان، هەرچەنە بە ئامانجە لاوەکییەکانەوە سەرقاڵ بن، بەڵام هەرگیز ئامانجە سەرەکییەکەیان لەیاد ناکەن کە لەپێناویدا کار دەکەن.

3. شکست واتە زیادبوونی بەرگری
بەدەستهێنانی ئامانج پێویستی بە کار و ڕەنجی سەخت هەیە، دەکرێت لە یەکەمین جاردا شکست بهێنن بەڵام کار لەسەر ئەوەش دەکەن بەرگری پەیدا بکەن و جارێکی دیکە شکست نەهێنن. شکست و فێربوون لە شکستەوە هانی زیرەکەکان دەدات بەرەو سەرکەوتن.

4. زیرەکەکان هۆیەکان و ڕێگاکان دەگۆڕن
لەبەرئەوەی شکستیان هێناوە و فێر بوونە، زیرەکەکان ناگەڕێنەوە سەر هەمان هەڵە و ڕێگاکانیان دەگۆڕن.

5. پشت بە بەخت نابەستن
زیرەکەکان پشت بە بەخت نابەستن و دەزانن کە ڕێگەی سەرکەوتن پێویستی بە تێکۆشان و کۆڵنەدان هەیە.

6. سەرکەوتن تاقانەیی لێت دەوێت
سەرکردەی ئەڵمانی و ناسراو بە ڕێویی بیابان، ئیرۆین ڕۆمێڵ دەڵێت، "ئەگەر ویستت ببیتە کەسێکی شکستخواردوو ئەوا هەوڵ بدە تەواوی خەڵک ڕازی بکەیت". زیرەکەکان هەوڵ نادەن هەمووان ڕازی بکەن بەڵکو بڕیاری ئازایانەی وا دەدەن کە هەمووان پێی ڕازی بن. لەبەرئەوەی دەزانن کە تاقانەیی یەکێکە لە ڕێگەکانی سەرکەوتن.

7. هاوڕێیەتیی کەسانی بێئومێد ناکەن
زیرەکەکان ژیانیان لەسەر بنەمای ئەرێنیبوون و واقیعیبوون دادەمەزرێنن، بەوهۆیەشەوە هەوڵ نادەن کەس بگۆڕن و لە بەرانبەریشدا ڕێگە نادەن نائومێدی بیانخاتە سەر ڕێگای کەسانی دیکەی نائومێد.

8. زیرەکەکان ڕۆڵی قوربانی ناگێڕن
ئەگەر هاتوو زیرەکەکان ڕۆڵی قوربانییان گێڕا، ئەوا مانای وایە کە سازشیان کردووە لەسەر بەشێک لە کەسایەتی و هێزیان، بۆیە زیرەکەکان ڕۆڵی قوربانی ناگێڕن.

9. کات لەو شتانەدا بەسەر نابەن کە نەتوانن جڵەویان بکەن
زیرەکەکان پەشیمان نابنەوە لە بەختی خۆیان و گلەوگازندە لەبارەی قەرەباڵغی جادەکانەوە ناکەن یان بارودۆخی وڵات کە تیایدا دەژین، بەڵکو سەرنجی خۆیان لەسەر ئەو شتانە چڕ دەکەنەوە کە دەتوانن جڵەویان بەسەریاندا هەبێت.

10. چاوەڕوانی ئەنجامی خێرا ناکەن
زیرەکەکان تێدەگەن کە گۆڕان بەخێرایی ڕوونادات، بەڵکو دروێنەی هەوڵ و کۆڵنەدان و کاری بەردەوامە.



‌ئێستا