×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بۆب دیلان دوای هەشت ساڵ ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە

2020-05-09
بۆب دیلان
فۆتۆ: AFP
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
ئەفسانەی مۆسیقا و گۆرانیی ئەمریکی، بۆب دیلان، دوای هەشت ساڵ بە ئەلبوومێکی نوێی گۆرانییەوە دەگەڕێتەوە گۆڕەپانی هونەری.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە ڕۆژی هەینی لە ماڵپەڕی فەرمیی بۆب دیلان لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەلبوومە نوێیەکەی دیلان ناوی "Rough and Rowdy Ways"ـە و لە 19ی حوزەیرانی 2020 بڵاودەکرێتەوە.

ڕاگەیەندراوەکە هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەلبوومە نوێیەکەوە ئاشکرانەکردووە تەنها ئەوە نەبێت کە لە 10 گۆرانی پێک هاتووە. جێی وەبەرهێنانەوەیە کە دوایین ئەلبوومی بۆب دیلان لە ساڵی 2012 بڵاوبووەوە.


بۆب دیلان-ی 78 ساڵ، بەیەکێک لەو گۆرانینووسانە دادەنرێت کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیهان هەیە و لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بە ڕۆحی بەرەنگاری و سەربەخۆیی ناسرابوو، هەروەها لە ساڵی 2016 خەڵاتی نۆبێڵی پێبەخشرا.



‌ئێستا