×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

دوو جەنگی جیهانی ژیاوە.. ژنێکی 106 ساڵی بەریتانی لە کۆرۆنا چاکبووەوە

2020-04-16
کۆنی تێچن و کیلی سمس
فۆتۆ: NHS
ئێستا - ئاژانسەکان
ئێستا
ژنێکی پیری تەمەن 106 ساڵانی بەریتانی، دوای ئەوەی لە پەتای کۆرۆنا چاکبووەوە، نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، کۆنی تیچن-ی بەساڵاچوو کە خەڵکی شاری بێرمینگهامە، لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەوە بڕوانامەی چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێبەخشرا، دوای ئەوەی ماوەی سێ هەفتە شەڕی دژبە کۆرۆنای کردووە.

تیچن وتوویەتی، "هەست دەکەم زۆر بەبەختم کە لە شەڕی ئەم ڤایرۆسەدا سەرکەوتوو بووم، بە تامەزۆرییەوە چاوەڕوانی بینینەوەی خێزانەکەمم".

تێچن، کە ساڵی 1913 لەدایک بووە و لە جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەمدا ژیاوە، لە ناوەڕاستی مانگی ئازار ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بەهۆی ئەوەی گومانیان لێدەکرد تووشی هەوکردنی سییەکانی بووبێت، بەڵام دواتر لە پشکنینەکەیدا دەرکەوت کە تووشی پەتای COVID-19 بووبوو.



کیلی سمس، ئەو پەرستارەی کە چاودێریی دۆخی تەندروستیی ژنە پیرە بەریتانییەکەی کردبوو، وتی "زۆر خۆشە کە دەبینم تێچن چاکبووەتەوە. ئەو ژنێکی زۆر نایابە و هەموو هەوڵێکی خۆمان دا بۆ چاودێریکردن و ئاگاداربوون لێی. نوقمی خۆشی بووین کە دیتمان ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە. شتی هەرە خۆش ئەوەیە کە دەبینین نەخۆشەکان لای ئێمە (نەخۆشخانە) بەجێدەهێڵن، دوای ئەوەی بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەردەکەون".

یەکێک لە نەوەکانی تیچن، کە ناوی ئالێکس جۆنزە، وتوویەتی، "هەمیشە خۆی چێشت بۆ خۆی لێدەنێت، هەرچەندە جاروبار حەز لە خواردنەکانی ماکدۆناڵدز-یش دەکات. پێم نەوتووە کە خواردنگەکانی ماکدۆناڵدز داخراون".

جۆنز وتووشیەتی، "پێموایە نهێنیی تەمەندرێژییەکەی چالاکیی جەستەی و بڕوابوونیەتی بە خۆی. دیسمەبەری پێشوو نەشتەرگەریمان بۆ کرد و لە ماوەی مانگێکدا هەستایەوە سەر پێی خۆی، ژنێکی ئەنتیکەیە... هەواداریشی زۆرە و خۆشیان دەوێت".



‌ئێستا