×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەرزی چواری زنجیرەدرامای 'لا کاسا دی پاپێل' لە مانگی نیسان پەخشدەکرێت

2020-03-06
زنجیرە درامای "لا کاسا دی پاپێل"
فۆتۆ: AP Photo / Leo Correa
ئێستا - سینەما
ئێستا
تۆڕی "Netflix"، ڕۆژی پێنجشەممە 5ی ئازار، ترەیڵەری یەکەمی وەرزی چواری زنجیرەدرامای بەناوبانگی "لا کاسا دی پاپێل" (ماڵی کاغەزین)ی بڵاوکردەوە.

تۆڕی "نێتفلیکس" لە کۆتایی ترەیڵەری وەرزی چواری زنجیرەدراماکەدا پیشانی دەدات کە ڕۆژی 3ی مانگی نیسانی داهاتوو یەکەم ئەڵقەی زنجیرەدراماکە پەخش دەکرێت.



زنجیرەدرامای ئیسپانیی "لا کاسا دی پاپێل" باس لە کۆمەڵێک کەس دەکات کە کەسێکی دیکە بە ناوی "پرۆفیسۆر" ڕابەرایەتییان دەکات و ئەوانیش پلانەکانی جێبەجێ دەکەن؛ پلانی گەورەترین بانکبڕین لە مێژوودا، بەڵام لە هەمان کاتدا کاراکتەرەکان ڕووبەڕووی خۆشەویستی و هاوسۆزیی خەڵک دەبنەوە، لەبەرئەوەی بەپێی سیناریۆکە ئەوان ڕووبەڕووی سیستمی بازرگانیی جیهانی دەبنەوە.

وەرزی سێی "لا کاسا دی پاپێل" بینەری پێوانەیی تۆمارکرد، بەجۆرێک کە تەنها لەسەر شاشەکانی تۆڕی "نێتفلیکس" زیاتر لە 34 ملیۆن و 355 هەزار و 956 کەس تەماشایان کردبوو و هەژمارەکانیان تۆمارکرابوون.



‌ئێستا