تۆڕی میدیایی ئێستا

کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

بەڵێنی باشتر و ڕێوی گواستنەوەکان بۆناڤێنتۆرا لە میلانەوە بەرەو پایتەخت دەبەن

21/05/2020
بۆناڤینتۆرای یاریزانی یانەی ئەی سی میلان لە یانەی ڕۆما نزیکبووەتەوە
فۆتۆ: Chiesa Di Totti
ئێستا سپۆرت

جیاکۆمۆ بۆناڤێنتۆرا یاریزانی یانەی ئەی سی میلان هەنگاوێک لە یانەی ڕۆما نزیکبووەتەوە و جەمسەرەکان لەسەر کردنەوەی دەرگای میرکاتۆ وەستاون.

مینۆ ڕایۆلای ئیتاڵی لێپرسراوی کاروباری یاریزانان سەرقاڵی گەڕاندنەوەی مۆیس کینی یاریزانی لاوی یانەی ئێڤەرتۆنە بۆ ململانێکانی خولی ئیتاڵیا.

کین لەلایەن چەندین یانەی زەبەلاحی ئیتاڵیاوە داواکراوە و نزیکترینیان یانەی ڕۆمایە، کە ئامادەن بڕی پارەی داواکراو بەرانبەری پێشکەشبکەن.

ماڵپەڕی کالچیۆ میرکاتۆ لەم بارەیەوە ئاماژەیکردووە، ڕایۆلای ناسراو بە ڕێوی گواستنەوەکان پێشنیازێکی ئاسانتر و باشتری بۆ گورگەکانی پایتەخت کردووە.

داوای لێکردوون گواستنەوە بە جیاکۆمۆ بۆناڤێنتۆرای ئیتاڵی بکەن لە یانەی ئەی سی میلانەوە بۆ ڕیزەکانی جێلاڕۆسی بەبێ بەرانبەر، بەوپێیەی بۆندی بۆناڤیتۆ لە هاوینی ٢٠٢٠ کۆتاییدێت و دەتوانێت لەئێستاوە ڕێککەوتنی بێبەرانبەر لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکات.

لەبەرانبەر ئەم پێشنیازە گونجاوەدا، ئیدارەی ڕۆما موچەیەکیان بە بڕی نیو ملیۆن زیاتر لە موچەی میلان بۆ بۆناڤێنتۆرا تەرخانکردووە، بڕەکەی دەگاتە (٢.٥) ملیۆن یورۆی ساڵانە، هەروەها بەڵێنیشیانداوە بەبەردەوامی لە پێکهاتەکانی پاولۆ فۆنێسکا جێگەی بکەنەوە و سود لە ئەزمونەکەی وەربگرن.

بۆناڤێنتۆرای تەمەن (٣٠) ساڵ ڕاستەوخۆ بە پێشنیازەکە قایلبووە و بەپێی زانیارییەکانی کالچیۆ میرکاتۆ لەئێستادا جەمسەری گفتوگۆکان سەرقاڵن بە یەکلاییکردنەوەی وردەکاری بۆندەکەیەوە.

بەهرەدارەکەی شاری ئاتالانتا لەم وەرزەدا (١٧) یاریی بەدرێسی ڕؤسۆنێرییەوە کردووە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە، تەنها لەسەدا (٣٥)ی ڕووبەڕوبونەوەکاندا سەرەکی بووە و لەسەدا (٣٤)ی یارییەکانی ئەنجامداوە و لەسەدا حەوتی گۆڵە تۆمارکراوەکان بەشداریکردووە.


 زۆرترین خوێندراو