تۆڕی میدیایی ئێستا

کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

سۆڵشایەر دەستی پۆڵایینی مان یونایتدە و سێوە گەنیوەکانی پاکتاو کردووە

21/05/2020
سۆڵشایەر، ڕاهێنەری یونایتد پاکتاوی یاریزانە هەژموندارەکانی کردووە
فۆتۆ: Bleacher Report
ئێستا سپۆرت

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئۆلی گونار سۆڵشایەر بەدەستێکی پۆڵایین پێکهاتە و یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتدی گرتووە و ڕێگە بەهیچ کەمتەرخەمییەک نادات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، سۆڵشایەر جیاواز لە ڕاهێنەرانی پێش خۆی دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی درێژخایەن کردووە، کە ئەنجامەکەی لەچەند وەرزێکی دیکەدا دەردەکەوێت.

پڕۆژە نوێیەکەی "ڕێد دێڤلز" لە کۆکردنەوەی بەهرەکانی لاوان و پاکتاوکردنی خاوەن ئەجێندا تایبەتەکان خۆی دەبینێتەوە.

سۆڵشایەر بە گۆڤاری "یونایتد وی ستاند"ی ڕاگەیاندووە، "پێمباشە کەلێنێک لە پێکهاتەکەمدا بێت نەک یاریزانێکی گەمژە، بەنسبەت منەوە کەسایەتی یاریزان گرنگە، ئێمە تیمێکین لە ژینگەی تیمێکی یەکگرتوودا".

هەروەها دەڵێت، " پێویستمان بە یاریزانێکە کەمێک غروریان تێدابێت و بەهێزەوە بتوانن خۆیان بگونجێنن، لە ئازاری ٢٠١٩ یاریزانان ماندووبوون و لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە، بەشێوەیەکی نێگەتیڤ دەستیانپێکرد، بەڵام ئێستا بیرکردنەوەکان گەشبینیان پێوەدیارە".

سۆڵشایەر بەڕوونی دەڵێت، " چەند بابەتێک هەبوو لەڕابردوودا حەزم پێیان نەبوو، لەنمونەی ئەجێندای تایبەتی هەندێک لە یاریزانان، تا هاوین ناتوانین هەموویان چارەسەربکەین، یاریزانێکی زۆر بوونیان هەیە حەزیان بە یاریکردنی تۆپی پێیە و سەرکەوتووش دەبن، پێویستە لەهەموو ئان و ساتێکدا ئامادەبن".

ڕاهێنەرە نەرویجییەکە لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنێت، "لەئێستادا کۆمەڵەی یونایتد یەک سێوی گەنیوی تێدانییە".

پڕۆژە نوێیەکەی سۆڵشایەر درێژخایەنە و وەک خۆی ئاماژەدەکات، هیچ ئەجێندایەکی تایبەتی لەپێکهاتەکانیدا جێگەی نابێتەوە واتا دوورخستنەوەی لوکاکۆ و سانچێز و دواتر کریس سماڵێینگ و ماتیۆ دارمیان و نوێنەکردنەوەی بۆندی ڤالێنسیا و هێرێرا و ڕەوانەکردنی مارکۆس ڕۆخۆ و ئاشلی یۆنگ، سەرجەمیان لەچوارچێوەی نوێکاری و نەهێشتنی ئەو یاریزانانەدا بوون ،کە خاوەنی ئەجێندای تایبەتن و هەژموونیان بەسەر یانەکەدا هەبووە.

یەکێکی دیکەش لەو یاریزانانەی ئەگەری دوورخستنەوەیان هەیە، پۆل پۆگبای فەرەنسییە کە لەم وەرزەدا تەنها لە هەشت ڕووبەروبونەوە بەشداریکردووە.


 زۆرترین خوێندراو