تۆڕی میدیایی ئێستا

کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

مایسترۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ بەرشلۆنە کردووە و پاریس ڕەتدەکاتەوە

21/05/2020
میرالیم پیانیچ یاریزانی یانەی یوڤانتۆس خەون بە یانەی بەرشلۆنەوە دەبینێت
فۆتۆ: Bleacher Report
ئێستا سپۆرت

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی یوڤانتۆس، میرالیم پیانیچ ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەدا کردووە و یانەی پاریس سانت جێرمان ڕەتدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بە ڕێککەوتنی نێوان میرالیم پیانیچی بۆسنی و بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، میرالیم بەرانبەر خواستی یانە کەتەلۆنییەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە و لە بارسا هەمان موچە و ئیمتیازاتی یانەی خانمە پیرەکە بەدەستدەهێنێتەوە.

پیانیچ بەڕوونی بە کەسانی نزیکی و نوێنەری یانە داواکارەکانی ڕایگەیاندووە، " دەمەوێت تەنها بۆ یانەی بەرشلۆنە یاریبکەم".

موندۆ نوسیویەتی، پیانیچ دەیەوێت لەگەڵ لیۆ مێسی یاریبکات و خەون بە بەرشلۆنەوە دەەبینێت، لەهەمان کاتدا بەڕێوەبەرانی یانە ئیسپانییەکە پێیان وایە، نمایشی پێیەکانی و هونەری یاریکردنی مایسترۆ پیانیچ بۆ یانەی بەرشلۆنە پێویستە و گونجاویشە.

بۆ گواستنەوەی ناوەندکارە بۆسنییەکە، یانەی پاریس سانت جێرمان ئامادەیی نیشانداوە موچە و ئیمتیازاتی زیاتری پێببەخشێت، بەڵام یاریزانەکە ڕەتیکردووەتەوە لەگەڵ لیۆناردۆ ئاراوگۆی بەرازیلی بەڕێوەبەری یانە فەرەنسییەکە دانوستاندن بکات.

پیانیچی تەمەن (٣٠) ساڵ لە ٢٠١٦ یانەی ڕۆمای بەجێهێشت و پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە کرد، لەو ساتەوە تائێستا (١١٤) یاریی بەدرێسی بیانکۆنێرییەوە ئەنجامداوە و (١٥) گۆڵی تۆمارکردووە.