×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەزارەتی تەندروستی: حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکران

2020-05-22
پیرەمێردێکی تەزبیحفرۆش لە شەقامی مەولەوی دەپەڕێتەوە، سلێمانی
فۆتۆ: سەرتیپ عوسمان
ئێستا - سلێمانی
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو هەینی، ڕایگەیاند کە حەوت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوک، وەزارەتی تەندروستی دەرئەنجامی نوێی پەتای کۆڤید-19ی بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 57 و 30 و 25 ساڵ و چوار منداڵی تەمەن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرجەم تووشبووە نوێیەکان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانی-ن.



‌ئێستا