×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

نەخۆشخانەی شۆڕش: لە ڕۆژی شەممەوە نەخۆشخانەکە کراوە دەبێت

2020-05-22
نەخۆشخانەی شۆڕش
فۆتۆ: هەژماری کارمەندانی نەخۆشخانەی شۆڕش لە فەیسبوک
ئێستا
ئێستا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش، چالاک قادر قەشانی، ئەمڕۆ هەینی، ڕایگەیاند دوای ڕشاندنی نەخۆشخانەکە و دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی کارمەندان و پزیشکان، بڕیاردراوە ڕۆژی شەممە دەرگای نەخۆشخانەکە بکرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەی شۆرش، نەخۆشخانەکە ڕشێندراوە و پاککراوەتەوە، "دڵنیابوونەتەوە لە تەندروستی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە و هیچ گرفتێک نەبووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاردرا بە کردنەوەی نەخۆشخانەکە و بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەری لە ڕۆژی شەممە، 23ی ئایار بە ڕووی هاووڵاتییان".

ڕۆژی چوارشەممە، بەهۆی تووشبوونی سێ کارمەند لە بەشی پاککردنەوەی نەخۆشخانەی شۆڕش بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، دەنگۆی کەرەنتینکردنی نەخۆشخانەکە بڵاوبووەوە.

بەڵام چالاک قادر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، وتبووی، " نەخۆشخانەی شۆڕش کەرەنتین نەکراوە، ئەو هەواڵانەشی باس لە کەرەنتین کردنی دەکەن دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە نەخۆشخانەکە خۆی هەر لە بنەڕەتدا کەرەنتین ناکرێت".

وتبووشی، "ئێمە پێشتر پشکنینمان بۆ ژمارەیەک کارمەندی خۆمان کرد، ئەنجامەکان دەریانخست کە سێ لە کارمەندەکانمان لە بەشی پاککردنەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

دکتۆر چالاک ئاماژەی بەوەش کردبوو، " ڕێکارەکان بەو جۆرەن کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر نەخۆشخانەکە دەرمانپرژێن بکرێت و کارمەندەکانمان لە ماڵەوە بن و سبەینێ لەکاتی خۆیدا دەوامی ئاساییمان دەستپێدەکاتەوە".



‌ئێستا