×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی بازرگانی بە سەوز و میوەی 'ناشرینەوە' دەکەن

2020-05-22
گێزەر
فۆتۆ: Getty Images
ئێستا - ماڵپەڕە جیهانییەکان
ئێستا
کۆمپانیایەکی ئەمریکی بزنسەکەی لەسەر ئەو میوە و سەوزە شێوە نامۆ و "ناشرینانەیە" کە لەگەڵ ستانداردی بازاڕەکاندا نایەتەوە، بە نرخێکی کەمتر لە جووتیاران و باخدارانی دەکڕێتەوە و دواتر دەیانفرۆشێتەوە.

لە ئەمریکا ساڵانە نزیکەی نیوەی ئەو بڕە سەوزە و میوەیەی بەرهەم دەهێنرێت، فڕێ دەدرێن؛ هۆکارەکەشی شێوەکەیانە. ئەو بەرهەمانەی دەخرێنە بازاڕەوە، زیاتر شێوەیەکی ڕێک و ئەندازەیی و هاوشێوەیان هەیە. ئەوانی دیکەشی یان دەخرێنە تەنەکە خۆڵەکانەوە و فڕێدەدرێن، یاخود دەدرێن بە مانگ و مەڕ و ماڵاتی کێڵگەکان.

ڕەنگە سێوێک قەبارەیەک زیاد لە قەبارەی ئاسایی سێوەکانی دیکە هەبێت، کەلەرمێک باریک بێت لەبری ئەوەی تۆپی بێت، گێزەرێک گێزەری تر چەکەرەی لەسەر کردبێت و بووبێت بە دووانە، یان پێدەچێت پەتاتەیەک قەبارەیەکی گەورە و ڕوویەکی پڕ چاڵ و چۆڵی هەبێت. ئەمانە هیچیان لەگەڵ ستانداردی بازاڕی ئەمریکیدا ناگونجێت. بەوپێیەی، شێوە و قەبارەکەی لەگەڵ سەلیقەی کڕیاراندا نایەتەوە.




کۆمپانیای ئیمپێرفێک فوود (Imperfect Food)، کە ناوەکەی بە واتای خواردنی ناکامڵ دێت، لقە سەرەکییەکەی لە سان فرانسیسکۆیە، ڕاستەوخۆ لە جووتیاران و باخەوانەکانەوە سەوزە و میوەی "ناشرین" وەردەگرێت و بە نرخێکی گونجاو و لە سەدا 30 کەمتر لە نرخی بەقاڵەکان دەیفرۆشێتەوە.

کۆمپانیاکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2015 دەستی بە کارەکانی کرد و لە شارەکانی شیکاگۆ و پۆرتلاند لە ئۆریگن و سیاتڵ و ئۆستن خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش دەکەن. پاکێجێکی چوار کیلۆیی بە 11 بۆ 13 دۆلار دەفرۆشیت، پاکێجێکی 11 کیلۆیش بە 27 دۆلارە و بەشی 10 کەس دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی بەرگریی سامانە سروشتییەکانیه ئەمریکا، ساڵانە هەر ماڵێک بە بەهای 2200 دۆلار خواردن فڕێدەدات. ڕاپۆرتەکەشی باسی لەوە کردووە کە تاوەکو ئێستا بارگرانیی دارایی فڕێدانی خواردن گەیشتووەتە 218 ملیار دۆلار.


View this post on Instagram

There's a reason why people say that opening a Misfits mystery box is like unboxing a Christmas present. You never know what you're going to get but it's bound to be delightful. From fist-sized spuds to dimpled sweet potatoes, ghost white cabbage and mega-sized eggplants that rival the size of your head, the surprise of the mix—and figuring out what to do with it—is half the fun. (Of course, if you don't like surprises, you can always check our website for a sneak peek into what you might receive any given week.) What have you been most surprised to pull out of your box? Tell us about your best or most shocking unboxing moment in the comments below and we'll award the best answer with a free Misfits box. Just comment by 11:59 p.m. on 2/29/20; the winner must live in the Misfits Market delivery area. Good luck! #MisfitsMarket #giveaway

A post shared by Misfits Market (@misfitsmarket) on



بەپێی گۆڤاری نەشناڵ جیۆگرافیک، ڕۆن کلارک، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیاکە، وتوویەتی، "ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین پێوەرەکانی جوانی بگۆڕین نەوەک سەلیقە".

لەپاڵ ئیمپێرفێکت فوود، چەندین کۆمپانیای دیکە هەن کە کار لەسەر سەوزە و میوەی شێوەنامۆ و "ناشرین" دەکات، لەوانەش میسفیتس (Misfits)، هەنگری هارڤێست (Hungry Harvest) و فوول هارڤێست (Full Harvest). بەڵام گەورەترین کۆمپانیا کە توانیبێتی ڕۆڵێکی گەورەی هەبێت، کۆمپانیای فیدینگ ئەمێریکایە (Feeding America)، کە ساڵانە نزیکەی 681 ملیۆن کیلۆگرام سەوزە و میوەی لەو جۆرە کۆدەکاتەوە.



‌ئێستا