×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیردەکات کە 27 مۆبایل و 3900 دۆلاریان لە کەسێک سەندبوو

2020-05-21
چوار تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە
فۆتۆ: پەیجی فەرمیی پۆلیسی سلێمانی
ئێستا
ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان چوار تۆمەتباریان بە دزینی 27 مۆبایل و 3900 دۆلار دەستگیرکردووە. "یەکێک لە تۆمبەتکارەکانیش حەبی بێهۆشکەری پێبووە".

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە هاووڵاتییەک لە بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سکاڵای تۆمار کرد لەسەر چوار کەس، کە لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور بە مەبەستی کڕینی مۆبایل پەیوەندییان پێوەکردووە، بەڵام دواتر 27 مۆبایل و بڕی 3900 دۆلاریان لێ سەندووە و بەجێیان هێشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و دوای چەند کاتژمێرێک تۆمەتبارەکانیان دۆزیوەتەوە و دەستگیاین کردوون، سەرەڕای دەستگرتن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی "تاوانەکەیان" پێ ئەنجامدابوو.




ئاماژە بەوەش کرد، " لە ئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران: ( ئ، ع،م) لەدایكبووی‌ 1989 شۆفێری‌ تاكسی، ‌(ك،ت،ع) لەدایكبووی‌ 1990، (ر، ج،ئ) لەدایكبووی‌ 1989، (م،ف،م) لەدایكبووی‌ 1989 كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتووی شاری سلێمانین بە بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

بە بڕیاری دادوەر، "پشکنین بۆ ماڵی تۆمەتبارەکان کراوە و دەست بەسەر 27 مۆبایلەکەشدا گیراوە".

پۆلیسی سلێمانی سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە دووان لە تۆمەتبارەکان پێشینەیان هەیە و لە بنکەکانی پۆلیس داواکراون، "یەکێکی دیکەشیان لە کاتی دەستگیرکردنیدا حەبی بێهۆشکەری پێبووە".



‌ئێستا