×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 10 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون

2020-05-21
کارمەندێکی تەندروستی لەمیانەی پاکژکردنەوەی باخی گشتیی سلێمانی
فۆتۆ: ئێستا
ئێستا
ئێستا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 1300 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، بەپێی ئەنجامەکانیش 10 حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون.


بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، "لە ماوەی 24 کاتژمێردا 1309 پشکنین ئەنجامدراوە، لە هەولێر 795؛ لە سلێمانی 296؛ لە دهۆکیش 218".

بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان، لە شاری سلێمانی 5 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمارکراون و دانیشتووی شارەکەن، "(3) ئافرەت تەمەنیان (69)، (46)، (38) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (44) ساڵ و کوڕێکی گەنجی (18) ساڵ، سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران".

لە شاری هەولێریش، 5 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیستن، " پیاوێکێ تەمەن (85) ساڵ و (2) کوڕی گەنج تەمەنیان (16)، (12) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (19) ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن (13) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون".

بەپێی ئامارە گشتییەکانیش، لە هەرێمی کوردستان ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتووەتە 452 حالەت، لەو ژمارەیە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، 385 تووشبوو چاکبوونەتەوە و تەنها 62 حاڵەتیان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.



‌ئێستا