×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

وەزارەتی دارایی: تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق 400 ملیار دینارەکەی نەناردووە

2020-05-21
لۆگۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئێستا
ئێستا
ئێستا
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق ئەو 400 ملیار دینارەی نەناردووە، کە ڕەزامەندی لەسەر دابوو.

وەزارەتی دارایی لە ڕوونکردوەیەکدا نووسی، "سەرەڕای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار دابوو، وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان...تا ئێستا ئەو برە پارەیە نەگەیشتووە".

لە ڕوونکردنەوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "بڕیار بوو پێش جەژن بڕە پارەکە بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان".

وتیشی، "بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە ڕێژەیەکی زۆر، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەو داهاتەی لەبەردەستیەتی، لە فرۆشتنی نەوت و داهاتیی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانمان پێش جەژنی ڕەمەزان دابەشکرد".

دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەڵێنی بە هەرێمی کوردستاندا کە بۆ مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران بڕی 400 ملیار دینار بنێرێت، کە بڕی 52 ملیار دیناری کەمترە لەو برە پارەیەی بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دەبوایە عێراق مانگانە بۆ مووچە ڕەوانەی بکات.



‌ئێستا