×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

عێراق ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار درێژکردەوە

2020-05-21
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق
فۆتۆ: Google
ئێستا
ئێستا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکو کۆتایی مانگ درێژکردەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبووک نووسی، "دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراقی لە ئاگادارینامەیەکدا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تاوەکو 31ی ئایار درێژکردنەوە".

فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە دەرکردنی بڕیارەکە لە چوارچێوەی بەرگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.




جەختی لەوەش کردەوە کە بڕیارەکە "گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەکان و فریاگوزارییەکان و بارهەڵگر (کارگۆ) ناگرێتەوە".

ڕۆژی 24ی نیسان، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکو 22ی ئایار درێژکردەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی بەغداد لە سەرەتای مانگی ئازار، بڕیاریاندا گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دەرەوە و ناوەوەی وڵات ڕابگرن.

لە ئێستادا ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق گەیشتووەتە 3877 حاڵەت، 140 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2483 کەسیش چاکبوونەتەوە. لە هەرێمی کوردستانیش شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا سەریهەڵداوە و دەیان کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون. ژمارەی حاڵەتەکانیش بۆ 452 حاڵەت زیادی کردووە.



‌ئێستا