×


کوردی      English
تۆڕی میدیایی ئێستا
تۆڕی میدیایی ئێستا

محەممەد حەلبوسی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دێتە سلێمانی

2020-02-16
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەممەد حەلبوسی
فۆتۆ: Google
ئێستا - هەرێمی کوردستان
ئێستا
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەممەد حەلبوسی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی سلێمانی دەکات و مەبەستی سەردانەکەش کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.


کاتژمێر 2:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق محەممەد حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و مەبەستی سەردانەکەشی کۆبوونەوەیەتی لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، "ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، میران محەممەد بە تۆری میدیایی ئێستای وت" .

دەڵێت، لە دوای سەردانی بۆ هەولێر، بڕیارە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی بکات، ئەجێندای سەردانەکەشی کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

لە بەرواری 1ی شوباتدا، محەممەد تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق بەرهەم ساڵحەوە ڕاسپێردرا، دوێنێش عەلاوی رایگەیاند، " لیستێکی لە ناوی زۆرینەی وەزیرەکانی کابینەکەی ئامادەکردووە، کە لە کەسانی بە ئەزموون و تەکنۆکرات پێکهاتوون".



‌ئێستا